سینه‌مای نوێی ئامریكا‌و كاریگه‌ری فیلمی (بانی و كلاید)
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
دوای نمایشكردنی فیلمی بانی و كلاید له ساڵی 1967، به‌رهه‌می ئارتۆر پێن سینه‌مای نوێی ئامریكا‌و هۆگرانی نوێی سینه‌ما پێكه‌وه ده‌نگیان هه‌ڵبرِی و بوونی خۆیان سه‌لماند. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه كه له كاتی نمایشكردنی له ئووتی 1967 رِه‌خنه‌گران هێرشیان كرده سه‌ر. به‌ڵام تا مانگی نۆڤه‌مبه‌ر توانی ببێته پرِ بینه‌رترین فیلمی ساڵ و له ئاكامدا ناوزه‌دكرا بۆ وه‌رگرتنی ده خه‌ڵاتی ئۆسكار كه توانی له ئاكامدا ببێته خاوه‌نی دوانیان (خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گر بۆ "بێرنێت گافی"و باشترین ئه‌كته‌ری رِۆڵی دووه‌م بۆ "ئینتێل پارسۆنز")و رِه‌خنه‌گرانی ڤستیڤاڵی نیویۆرك باشترین خه‌ڵاتی سیناریۆیان پێداو له‌لایه‌ن ئه‌و رِه‌خنه‌گرانه‌وه كه له سه‌ره‌تادا هێرشیان كردبووه سه‌ر فیلمه‌كه به باشترین فیلمی ساڵی 1967 هه‌ڵبژێردرا.
خاڵی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه كه فیلمی بانی و كلاید ته‌نها فیلمه له مێژووی سینه‌مادا كه بینه‌ر بایه‌خ نادات به ده‌نگی رِه‌خنه‌گران و وه‌ك باشترین فیلمی ساڵ هه‌ڵیده‌بژێرن. ئه‌م فیلمه كه له ژماره‌ی هاوینی گۆڤاری تایمز له‌لایه‌ن رِه‌خنه‌گرانی گۆڤاره‌كه‌وه به لاواز دانرابوو له ژماره‌ی 8ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1967 بووه بابه‌تی رِووبه‌رگی گۆڤاره‌كه‌و وتارێكی درێژیان له‌سه‌ر نووسیبوو، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی بانی و كلاید پاشه‌كشه‌ی كرد به زۆربه‌ی رِه‌خنه‌گره كۆنه‌كاره‌كان و دانیان پیانا كه جاری یه‌كه‌م ئه‌و فیلمه‌یان وه‌ك فیلمێكی گه‌نگستری پرِ له خوێن و خوێنرِێژی هاتۆته به‌ر چاو، بانی و كلاید له رِاستیدا تێهه‌ڵكێشێكی زیره‌كانه‌یه له كۆمیدیا، توندوتیژی، رِۆمانس و لانیكه‌م به‌شێوه‌یه‌كی سه‌مبۆلیك سیاسه‌ت كه به رِاشكاوی ته‌كنیكه‌كانی شه‌پۆلی نوێی سینه‌مای فه‌ره‌نسای به‌كار هێناوه‌و توانیویه‌تی رِۆحی شۆرِشگێرِانه‌ی سه‌رده‌می خۆی نمایش بكات، بانی و كلاید چوونه ناو دڵی خه‌ڵكه‌وه به جۆرێ كه له سالێ نمایشكردنی ئه‌م فیلمه‌دا پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م فیلمه بوونه سه‌مبول و نموونه بۆ جه‌ماوه‌رێكی زۆر. كۆتی دوو گیرفانه‌و شه‌پقه‌ی فیدۆرای كلاید بووه مۆدێلی جلوبه‌رگی پیاوانه‌و ته‌نووره‌ی چاك داری ده‌یه‌ی 1930 بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر جێگه‌ی ته‌نووره‌ی كورتی ژنانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گرته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نانه‌ت جۆره له‌زگه‌یه‌كیان ده‌گرت به جامی ماشێنه‌كانیانه‌وه وه‌ك بڵێیت گولله بارانه‌كه‌ی بانی و كلایدت وه‌یاد بێنێته‌وه.
بانی و كلاید چیرۆكی ژیانی بانی پاركێرو كلاید به‌رۆ، دوو لاوی تاوانباری گه‌نج له رِۆژئاوای ناوینه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابووری ئه‌مه‌ریكادا عاشقی یه‌ك ده‌بن و ده‌ست ده‌ده‌نه دزی و كوشتن و له ئه‌نجامی ئه‌م كردارانه‌دا له‌لای جه‌ماوه‌ر وه‌ك قاره‌مانێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسرێن، ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه قوربانی ئه‌مان خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوون، به‌ڵكو خاوه‌ن بانكه ته‌ماح كاره‌كان و پۆلیسه‌كان بوون، به واتایه‌كی تر به‌ره‌نگاری سیسته‌می ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بوونه‌وه.
بانی و كلاید سه‌مبولی پاڵه‌وانی (دژی دۆخی هه‌نووكه) بوون، كه رِه‌نگدانه‌وه‌ی كه‌شی شۆرِشگێرِانه‌ی كۆتایی ده‌یه‌ی 1960 بوو. ئه‌م كه‌ش و هه‌وایه فیلمه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی دواتریشی ده‌گرته‌وه، له پۆسته‌ری پروپاگه‌نده‌ی فیلمه‌كه‌دا نووسرابوو "ئه‌وان گه‌نجن و عاشقن و مرۆڤ ده‌كوژن"، گه‌رچی له نێوانی فیلمه‌كه‌دا دیاره كه چاره‌نووسی ئه‌م دوو عاشقه چییه، به‌ڵام بینه‌ر هه‌رگیز چاوه‌رِوانی وه‌ها كۆتاییه‌كی توندوتیژ و درِندانه ناكات، له دیمه‌نی كۆتایی فیلمه‌كه‌دا بانی و كلاید دوای وێنه‌یه‌كی رِۆمانتیك ده‌كه‌ونه گه‌مارۆی ده‌سترِێژێكه‌وه‌و جه‌سته‌یان به جووڵه‌یه‌كی په‌روانه‌یی له به‌رامبه‌ر مه‌رگدا به گولله كون كون كرا، ئارتۆر پێن كۆتایی ئه‌م فیلمه‌ی به چوار كامێرا به خێرایی و چاوی كامێرای جیاوازه‌وه وێنه‌گرتووه‌و له مۆنتاژێكی فه‌سڵیدا گرته گرنگ و ئاڵۆزه‌كانی داناوه، تاكو مه‌رگی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی ئوَستوره‌یی و حیماسی نمایش بكات، ئه‌وان ته‌نیا نامرن به‌ڵكو وێران ده‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌مرِۆش به‌شی كۆتایی فیلمه‌كه توندییه‌كی سه‌رسورِهێنه‌ری تێدایه، چونكه بینه‌رو ئه‌كته‌ر توانیویانه بگه‌نه ئه‌وپه‌رِی لێك نزیك بوونه‌وه، له كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، بینه‌رانی ئه‌مریكایی بانی و كلایدیان نه‌ك هه‌ر وه‌ك كاره‌كته‌رێكی نمایش به‌ڵكو له هه‌یبه‌تی شۆرِشگێرِانه‌ی رِۆمانتیكدا سه‌یرده‌كرد و بافتی ده‌رونی و پرِ له جمووجوَڵی فیلمه‌كه‌ش به گۆرِینی دۆخه چاوه‌رِوان نه‌كراوه‌كان و نواندنی ئۆبژه‌یه‌كی هه‌ست پێكراو له ساڵی 1967 تا رِاده‌ی قاره‌مانه‌كانی فیلمه‌كه شۆرِشگێرِانه بوون، له ساڵی 1967 تاكو ئه‌مرِۆ چوارچێوه‌ی ئه‌م فیلمه له هه‌زاران فیلمی (جووتی تاوانبار)و فیلمگه‌لی (جاده‌یی) دووپات كراونه‌ته‌وه، به‌و پێیه بۆ بینه‌ری ئه‌مرٍِۆیی رِه‌سه‌نایه‌تی یه‌كه‌م جاری ئه‌م فیلمه زۆر دژواره، به‌ڵام بانی و كلاید له 1967دا له باره‌ی چوارچێوه‌و ناوه‌رِۆكه‌وه وه‌ك فیلمێكی شۆرِشگێرِانه‌و رِووخێنه‌ر ناسرا.