ئادرەسی فۆتۆ بلۆگ
ئازیزان لەم ئادرەسەی خوارەوەدا دەتوانن بینەری کارە وێنەگرییەکانی من بن. بەو هیوایەی بە سوود بێت.
ئادرەس: http://rafiqfuadphotography.wordpress.com
لە گەل رێزمدا
رەفیق
ئادرەسی فۆتۆ بلۆگ
ئازیزان لەم ئادرەسەی خوارەوەدا دەتوانن بینەری کارە وێنەگرییەکانی من بن. بەو هیوایەی بە سوود بێت.
ئادرەس: http://rafiqfuadphotography.wordpress.com
لە گەل رێزمدا
رەفیق
کچی رووناکی '' A girl made from light ''

کچی رووناکی یەکەم کورتە فیلمی منە کە بەرهەمێکی هاوبەشە لە گەڵ چەندکەس لە هاوپۆلییەکانم کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ دا لە وڵاتی ئینگلیس بەرهەممان هێناو. بەو هیوایەی کە ببێتە بناغەیەک بۆ کاری بەهێزتر و باشتر لە داهاتوودا. دەتوانن بینەری ئەم کورتە فیلمە بن بە کلیک کرد یا گواستنەوەی لینکەکەی کە لە خوارەوەی ئەم نووسراوەدا دانراوە.
لینکی یوتیوب: http://www.youtube.com/watch?v=zoizhghhsoo
کلیپێک بۆ باوکی مافی مرۆڤی کورد

ئەمڕۆ ٣ ی جوولای ٢٠١٢ ماوەی ٤٠ رۆژە کە هاوڕێ "محەممەد سدیق کەبوودوەند" مانی لە خواردن گرتووە لە گرتوخانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا و تا دانانی ئەم هەواڵە بەردەوامە لە مان گرتنەکەی. داوا رەواکانی ئەو شتێک نین جگە لە خواستی باوکێکی دڵسۆز بۆ بنە ماڵە و نەتەوەکەی تەنیا ئەمجارەیان بۆ دیتنی جگەرگۆشە بێ نازەکەی کە ئێستاکە تووشی نەخۆشیەکی بێ چارەسەر هاتووەو لە گۆشەی نەخۆشخانەدا چاوەڕوانی لە ئامێزگرتنی باوکە مافخوازە مافخوراوەکەیەتی. لە ئامێزگرتنێک کە لەوانەیە دیداری ماڵ ئاوایی ئەم دوو ئازیزەش بێت بۆ هەتا هەتایە. بەڵام ئەوە دەستە رەشەکانی جەللادە کە چاوی بەرایی بینینی ئەم دیدارە پیرۆزەشی نییە و بەو کارەی هەڵدەستێت بە تۆڵە سەندن نەک لە "محەممەد سدیق" بەڵکوو لە نەتەوەیەک کە بە درێژایی بوونی رۆڵەکانی بوونەتە قوربانی مافخوازی و ئازادی بۆ کوردستان. کوردستانێک کە گەرچی داگیرکەر هەزاران رۆڵەی وەک فەرزاد و ئێحسان و شوانە و شیرین ی لێ بێ بەش کرد بەڵام هەر نەیتوانی رۆڵە بە ئەمەکەکانی وەک کەبوودوەند کە سەڵای مافخوازیان وەک شنەی با کۆڵان بە کۆڵان و ناوچە بە ناوچە و گوند بە گوند و شار بە شاری کوردستان و جیهانیان تەنیوەتەوە لە هەستیار بوون بەرامبەر چارەنووسی نەتەوەکەیان بێ هەست بکات. هیوادارم کە ئەمجارەشیان ئەم هەڵوێستە پیرۆزەی باوکی مافی مرۆڤی کورد ببێتە جێی شەرمەزاری و تەریک کەوتنەوەی هەرچی زیاتری داگیرکەر و "محەممەد سدیق" یش لە بەهاری ئازادی‌دا چاوی بە بنەماڵەی ئازیزی گەش ببێتەوە. لە کۆتاییدا تەنیا شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە بڵێم: ئێمە هەموومان قەرزارباری تۆین و بە دروستکردنی نەک کورتە کلیپێک بەڵکوو بە سەدان و هەزاران فیلمی سینەماییش لە سەر ژیانی پر لە سەروەری تۆ هێشتا لە ژێر باری ئەو قەرزە نایەینە دەر. بە هیوای ئازادیت.
ئەم کلیپە پێشکەشە بە باوکی مافی مرۆڤی کورد "محەممەد سدیق کەبوودوەند" :
http://www.youtube.com/watch?v=eVLBe1PQvPo

ئا‌ڵمانیا
رێنجێرپاتسش, ساندێر
ن: ه . و . جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی

بە بزوتنەوەى نیۆ ئۆبژەکتیویتى(1) لە ئەڵمانیا لە کۆتاییەکانى ساڵى 1920و سەرەتاى 1930 وێنەگرى پێشکەوتنێکى وەهاى بە خۆوە بینى کە تا ئەو سەردەمە بآ هاوتابوو. بە دروستکردنى کامێرا شازە ئەڵمانیەکان و بەگەشەکردنى پیشەسازى چاپ و بڵاوکردنەوە، وێنەگرى ئاڵمانیایى راستەو خۆ لەسەر دەمێکدا جەختى لەسەر مادى بوون دەکرد کە زۆربەى وێنەگرەکان لە جیهانى واقیع دوور دەکەوتنەوە.
ستایکێن، میلێر، وان دێرزى
ن: ه . و . جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
ستایکێن(38)
گەشەکردنی گۆڤارەکان بووە هۆى سەرهەڵدانى فۆتۆگرافی مۆدێل و وێنە دڵڕفێنەکان کە لە لایەن ئێدوارد ستایکێن بەر چاوترین وێنەگرى ئامریکایی هەوڵى بۆ دراو تا بە ئەمرۆکەش وەک بەشێکى هونەرى چاوى لێدەکرێت.
A press interview with Rafiqfuad Yarahmadi about art photography
By: Kurdish newspaper (Kurdstani nwe)-Edris Ali
دەقی چاوپێکەوتنی بەشی ئەدەب و هونەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە گەڵ رەفیق فواد یارئەحمەدی سەبارەت بە هونەری فۆتۆگرافی.

پرسیار: سەرەتا کورتەیەک لەسەر ژیان و کارە هونەریەکانى خۆتمان بۆ باسبکە و ەک پێشەکى ئە م وتووێژە ...
Leeds University Building
Photo by: Rafiqfuad Yarahmadi

| كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌رێكی كورد له بریتانیا نمایش كرا
ره‌وانیوز
|
|
كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی هونه‌ری رفێق فواد یارئه‌حمه‌دی فۆتۆگرافه‌ری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بریتانیا نمایش كرا. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بۆ ره‌وانیوز نێردراون كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی هونه‌رمه‌ند رفێق فواد یارئه‌حمه‌دی رۆژی سێشه‌مه 16 جونی 2010 له هۆڵی "كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی شاری لیدز" له وڵاتی به‌ریتانیا خرایه به‌ر دیدی بینه‌ران. له‌م پێشانگایه‌دا كه به ئاماده‌بوونی نزیكه‌ی 200 ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌وه به‌ڕێوه چوو پێشوازی له 49 به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده كرا |
قاصدک
فۆتۆگرافەر: رەفیق فواد یارئەحمەدی
چاوەرێی بۆچوونی ئێوەی ئازیزم
منتظر نظرات شما عزیزان هستم

ئەو پاسپۆرتەی لە بەردەم بالوێزخانەی ئێران لە لەندەن ئاگری تێبەردرا
فۆتۆگرافەر: رەفیق فواد یارئەحمەدی

فۆتۆگرافەر: رەفیق فواد یارئەحمەدی

وێستۆن، ئادامز، بورکە-وایت
ن: ه . و . جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
چەمکى هاوتایى ستیگللیتز رێی بۆ وێنەگرى (ڕەسەن)(16) وەک جێگرێک بۆ وێنەگرى راستەوخۆ کردەوە. پێشەنگى ئەم رێبازە نوێیە ئیدوارد وێستۆن(1958-1886) ئەگەرچى لە لایەن ستیگلیتزەوە، پشتیوانى لێنەدەکرا بەڵام لە ژێر کاریگەرى ئەودا بوو. بە درێژایى ساڵانى 1920 ئابستراکت و ریالیزمى وەکوو دوو رێى جودا لە یەک ئەزموون کرد بەڵام
ئاربەبا لە دەلاقەی کامێراوە 1380 ی هەتاوی
فۆتۆگرافەر: رەفیق فواد یارئەحمەدی

رەفیق فواد یارئەحمەدی
دوای شەڕ لە فەڕانسەدا "ئێبڵ گانس" "لۆئی دلۆک" " ژێر مەن دۆلاک" وچەند فیلسازیکی دیکە هاتنە پانتای سینەماوە کە جیاوازیەکی زۆریان لە گەڵ سینەما کارەکانی بەر لەخۆیان بوو . دەرهێنەرەکانیبەر لەمان سینەمایان کردبووە کەرەسەیەک بۆ بە دەستهێنانی سەرمایە .
Photographer: Rafiqfuad Yarahmadi

سینه‌مای ئێكسپێرسیۆنیزمی ئه‌ڵمانیا
رفیق فواد یار ئه‌حمه‌دی
له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م دا سینه‌مای ئه‌ڵمان به‌رهه‌مێكی نه‌دا ده‌ره‌وه، و زۆربه‌ی هۆڵه‌كانی نمایشی فلیم له ئه‌ڵمان دا به‌رهه‌می سینه‌ما كاره‌كانی فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكاو ئیتالیای تێدا بڵاو ده‌كراوه.
سینه‌مای نوێی ئامریكا‌و كاریگه‌ری فیلمی (بانی و كلاید)
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
دوای نمایشكردنی فیلمی بانی و كلاید له ساڵی 1967، به‌رهه‌می ئارتۆر پێن سینه‌مای نوێی ئامریكا‌و هۆگرانی نوێی سینه‌ما پێكه‌وه ده‌نگیان هه‌ڵبرِی و بوونی خۆیان سه‌لماند. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه كه له كاتی نمایشكردنی له ئووتی 1967 رِه‌خنه‌گران هێرشیان كرده سه‌ر. به‌ڵام ...
"به‌ك پرِۆجه‌كشه‌ن" له سینه‌مادا
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
به‌ك پرِۆ جه‌كشه‌ن به واتای پیشاندانی فیلم له پشته‌وه‌یه و شێوازی كه‌ڵك وه‌رگرتن له په‌رده‌ی روونیشی پێ ده‌وترێت . به شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم له سه‌ر په‌رده‌یه‌كی روون له پشت ئه‌و بابه‌ته‌ی كه وێنه‌ی لێده‌گرن و دوای وێنه‌گرتنه‌كه له هه‌ر دوو بابه‌ته‌كه واته له بابه‌تی وێنه‌گیراوو ئه‌و فیلمه كه له پشته‌وه له سه‌ر په‌رده روونه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه .
* ویلیا‌م ئالوین(Alwyn William)
رفیق فواد یارئه‌حمه‌دی
له 7ی ئۆڤه‌مبرى 1905ى زایینى چاوى به دونیا هه‌ڵهێناوه و له نورتهمپتۆن ى به‌ریتانیادا كۆلێژى موزیكى ته‌واوكردووه، ژماره‌یه‌كى كه‌م به‌رهه‌مى سه‌مفۆنیكى هه‌یه و هه‌روه‌ها ئاوازى بۆ چه‌ندین فیلم داناوه.
قوتابخانه‌ى ستیگلیتز(1)
ن: ه . و . جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
رەفیق فواد یارئەحمەدی
له‌م فيلمه‌دا: زیندانییه‌ك كه‌ناوی هانه‌ی شاری یه‌ره و به‌پاپیۆنیش به‌ناوبانگه‌سزای زیندانی ئه‌به‌دی پێ دراوه‌و له‌ناو ئه‌و كه‌شتییه‌دایه كه زیندانیه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ دورگه‌ی گوویانی فه‌ره‌نسا.
ن: ه.و.جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
*دوانۆ
ئه‌گه‌ر بێتوو كارتییه بێرسۆن له بوارێك دا هاوتایه‌كى هه‌بێت ده‌توانین رابێرت دوانۆ(26) (1994-1912) له بوارى ته‌نزى ته‌شه‌راویدا به هاوتاى ئه‌و دابنێین.
قوتابخانه‌ى پاریس
ن: ه.و.جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
كارتییه بێرسۆن(22)
ئه‌ستێره گه‌شه‌ى قوتابخانه‌ى پاریس هانرى كارتییه بێرسۆن (1908) كورِى بورژوایه‌كى خاوه‌ن كارخانه‌ى رستن و چنین بوو. ئه‌و له كۆتایى ساڵه كانى 1920 و به‌رله‌وه‌ى كه له ساڵى 1932دا روو بكاته هونه‌رى وێنه‌گرى له ژێر چاوه‌دێرى شێوه‌كارێكى كوبیست دا خه‌ریكى خوێندن بوو.
قوتابخانه‌ى پاریس
ن: ه.و.جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
براساى(16)
شێوازى وێنه‌گرى گیولا هالاتز (17)به براساى (1984-1899) به‌ناوبانگه. ئه‌و یه‌كێكى تر له په‌یرِه‌وانى ئاتژه بوو كه‌به‌رهه‌مه‌كانى تایبه‌ت بوون به پاریس و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى. براساى له ترانسیلوانیا(18) چاوى به دونیا هه‌ڵهێناو له بوداپێست له به‌شى هونه‌ردا خوێندنى ته‌واو كرد،
قوتابخانه‌ى پاریس
ن: ه.و.جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
كێرتز(14)
په‌یرِه‌وانى راسته‌وخۆى ئاتژه دوو كه‌سى خه‌ڵكى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات بوون یه‌كیان به ته‌مه‌نتر بوو به ناوى ئاندرآ كێرتز(1985-1894) وێنه‌گرى له زێدى خۆى واته وڵاتى مه‌جه‌ر له ساڵى 1915دا ده‌ست پێكرد
قوتابخانه‌ى پاریس
ن: ه.و.جه‌نسۆن
و: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
ئۆژن ئاتژه(1)
وێنه‌گرى مۆدێرِن له پاریس و له لایه‌ن ئۆژن ئاتژه‌وه (1927-1856) ده‌ستى پێكرد، كه له ساڵى 1898و له‌ته‌مه‌نى 42ساڵیدا شه‌یداى وێنه‌گرى ببوو. ئه‌و له‌و كاته‌وه تاكوو سه‌ره مه‌رگ، كامێرا‌و شته‌كانى دیكه‌ى به‌و كێشه قورسه‌وه كه بوویان له گه‌ڵ خۆى به‌ده‌ورى پاریس‌دا ده‌گێرِاو وێنه‌ى دیمه‌نه‌كانى شارى ده‌گرت.
اندی وارهول
رفیق فواد یاراحمدی
در آ غاز هیچ نبود تنها کلمه بود و آن کلمه مرلین مونرو بود .
"اندی وارهول"
اندی وارهول (۶ اوت ۱۹۲۸ - ۲۲ فوریه ۱۹۸۷) هنرمند، نویسنده و فیلم‌ساز پیش‌رو آمریکایی، از بنیانگذاران هنر پاپ به شمار می‌رود .
وارهول در سالهای 1960 استودیوی معروف خود را با نام "کارخانه" (The Factory) تاسیس کرد. او با این کار ویژگی یکتایی و ناب بودن اثر هنری را از بین برده و شروع به تولید آثار هنری در مقیاس انبوه کرد.
وێنه گری له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا
(نیوه‌ى یه‌كه‌مى سه‌ده)
ن:ه.و.جه‌نسۆن
و:رفیق فواد یارئه‌حمه‌دی
له درێژه‌ى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا وێنه‌گرى هه‌وڵى دا خۆى وه‌ك هونه‌رێك پێناسه بكات به‌ڵام له دۆزینه‌وه‌ى چییه‌تى دا شكستى هێنا. ته‌نیا له ژێر كاریگه‌رى بارودۆخى تایبه‌تى ئاڵ و گۆرِه سیاسى و ریفۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بوو كه وێنه‌گرى سه‌ره‌كى ترین بابه‌تى هونه‌ر واته ژیانى كرده ئامانجى خۆى.
كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به موزیكى فیلم
رفيق فواد ياراحمدي
ده‌رهێنه‌رى فیلم بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له موزیك پێویستى به هیچ جۆره تواناییه‌كى ته‌كنیكى نییه. هه‌روا كه ئارۆن كۆپلاند ئاماژه‌ى پێكردووه، ده‌رهێنه‌رێك ته‌نیا له بارى دراماتیكى یه‌وه ده‌بێت بزانێت كه خواستى ئه‌و له موزیك چییه:
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمی بووكی ئاگر
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
فیلمی بووكی ئاگر باس له كێشه‌وگرفته‌كانی ژنان له عه‌شیره‌یه‌كی باشوری ئێران ده‌كات. ئه‌م فیلمه به‌سه‌رهاتی ژیانی كچێك له‌و عه‌شیره‌ته‌مان بۆ ده‌گێرِێته‌وه كه چۆن له‌به‌رامبه‌ر بیرۆبۆچوونی كۆنی عه‌شیره‌كه‌یدا ده‌وه‌ستێت تا كوو بتوانێت مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری داهاتوو بۆ خۆی دیاری بكات.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمى شه‌وى ئه‌مریكایى
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دى
فیلمى شه‌وى ئه‌مریكایى له‌ساڵى 1973 له‌لایه‌ن فرانسوا ترۆفۆ ده‌رهێنه‌رى ناودارى سینه‌ما به‌رهه‌م هات، كه گێرِانه‌وه‌یه‌كى ژیانى ده‌رهێنه‌رێكه كه خۆى رِۆڵى ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ده‌گێرِێتء ده‌چێته‌ناو واقیعى ژیانى خۆیه‌وه، ئه‌م فیلمه له رِاستیدا و‌ڵامى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌یه كه بینه‌رێكى سینه‌ما ده‌رباره‌ى دروست بوونى فیلمێكه‌وه بۆى پێش دێت
بزووتنه‌وه‌ی سینه‌مای روسیا
رفیق فواد یارئه‌حمه‌دی
سیَرگیَی ئایزنشتاین وتویه‌تی " ئیمه كاتیَ: هاتینه پانتای سینه‌مای روسیا كه هیَشتا شتیَك به‌و ناوه له ئارادا نه‌بوو، ئیَمه هاتینه ناو شاریَكه‌وه كه ئیَستاكه دروست نه‌كرابوو. دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرِشی ئۆكتۆبری 1917 له روسیا چاوه‌دیَری تووندی حكومه‌ت بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كان كاریان كه‌م بیَت و دوای ماوه‌یه‌ك به یه‌كجاری به‌رهه‌مهیَنانی فیلمی سه‌ربه‌خۆ له روسیادا بوه‌ستیَت.
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
موزیك هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى سینه‌ماوه هاوكات له‌گه‌ڵ نمایش كردنى فیلمه‌كاندا كه‌ڵكى لیَوه‌رگیراوه(لوئى لومى یه‌ر) له‌یه‌كه‌م نمایشى فیلم له ساڵى 1895 دا داواى له كه‌مانچه ژه‌نیَك كرد كه هاوكات له‌گه‌ڵ نمایشى فیلمه‌كه‌دا كه‌مانچه بژه‌نیَت تاكوو هه‌م ده‌نگى ئامیَرى نمایش كردنه‌كه به‌رگوآ نه‌كه‌ویَت و هه‌م كه‌شیَكى مۆسیقاییش بخوڵقیَنیَت.
ئه‌ندی وارهۆڵ
رفیق فواد یارئه‌حمه‌دی 
سه‌ره‌تا هیچ نه‌بوو ته‌نیا وشه بوو و ئه‌و وشه‌ش میَرلین موَنروَ بوو. "ئه‌ندی وارهۆڵ"
ئه‌ندی وارهوَل (1928-1987) هونه‌رمه‌ند،نووسه‌ر و فیلمسازی ئاوانگاردی ئامریكایی ویه‌كیَك له دامه‌زریَنه‌رانی هونه‌رى پۆپ بوو. وارهوَل له ساڵی 1960 دا ستوَدیوَ ناوداره‌كه‌ی واته كارخانه (the factory) ى دامه‌زراند.
رەفیق فواد یارئەحمەدی 
فیلمی جولیتای ڕۆحه‌كان له ده‌رهێنانی فێدریكۆ فلینی یه وهه‌ر خۆیشی سیناریۆی ئه‌م فیلمه‌ی به‌هاوكاری تۆلیۆ ڵینللی، برۆنللۆرۆندس وئێنیۆ فلایانۆ نووسیوه.