خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ فیلمى شه‌وى ئه‌مریكایى
ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دى
فیلمى شه‌وى ئه‌مریكایى له‌ساڵى 1973 له‌لایه‌ن فرانسوا ترۆفۆ ده‌رهێنه‌رى ناودارى سینه‌ما به‌رهه‌م هات، كه گێرِانه‌وه‌یه‌كى ژیانى ده‌رهێنه‌رێكه كه خۆى رِۆڵى ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ده‌گێرِێتء ده‌چێته‌ناو واقیعى ژیانى خۆیه‌وه، ئه‌م فیلمه له رِاستیدا و‌ڵامى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌یه كه بینه‌رێكى سینه‌ما ده‌رباره‌ى دروست بوونى فیلمێكه‌وه بۆى پێش دێت، ناوى ئه‌م فیلمه واته (رِۆژ بۆ شه‌و) یان به‌ناوه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه كه (شه‌وى ئه‌مریكایه) ئاماژه به‌و دیمه‌نه ده‌كات له فیلمه‌كه‌دا له رِۆژدا وێنه‌ى شه‌و ده‌گیرێت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له فیلته‌ر له یه‌كێك له باشترینء به‌رچاوترین فیلمه‌كانى ترۆفۆدا. ترۆفۆ له یه‌كه‌م فیلمیدا به‌ناوى (چوارسه‌د زه‌ربه) كه گێرِانه‌وه‌ى ژیانى منداڵێكى سه‌ركه‌شه‌ء هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مه‌كانى تریشیدا به‌رده‌وام حه‌زێكى تایبه‌تى هه‌بووه بۆ گێرِانه‌وه‌ى بیۆگرافى كه‌سه‌كان، ته‌واوى پاڵه‌وانه‌كانى ترۆفۆ یه‌ك ناویان هه‌بووه، واته (ئانتوان دوانێل) وه‌ك بڵێى ئه‌م ناوه هاوبه‌شه بۆ ترۆفۆ پیشانده‌رى یه‌كگرتوویه‌كى بنه‌رِه‌تییه له نێوان یه‌كه‌مینء دواهه‌مین كاراكته‌رى سه‌ره‌كى فیلمه‌كانیدا. ترۆفۆ فیلمى (چوارسه‌د زه‌ربه‌ى) به یارمه‌تى فیكرى (ئاندره بازن)ء یارمه‌تى ماددى خه‌زورى له‌ته‌مه‌نى 27 ساڵیدا به‌رهه‌م هێناو له فیلمى شه‌وى ئه‌مریكاییدا كه سێزده‌هه‌مین فیلمى ترۆفۆیه، هه‌ڵده‌ستێت به نمایش كردنء گێرِانه‌وه‌ى ژیانى ئه‌ندامانى به‌رده‌م كامێرا‌و پشت كامێرا بۆ دروستكردنى فیلمێك، ئه‌گه‌رچى خۆى یه‌كێك له ئارامترینء له‌سه‌ره‌خۆترین لایه‌نگرانى (شه‌پۆلى نوێى فه‌ره‌نسه) بوو، به‌ڵام به‌م به‌رهه‌مه شۆرِشێكء شكاندنى تابلۆیه‌كى هێنایه سینه‌ماوه، ناوه‌رِۆكى فیلمى شه‌وى ئه‌مریكایى رِه‌وتى وێنه‌هه‌ڵگرتن له‌به‌رهه‌مهێنانى فیلمێكه به‌ناوى (سه‌ردانى باسلا بكه) كه چیرۆكى عه‌شقێكى ئاوێته به گوناحه له نێوان خه‌زووره‌یه‌كى به‌ناوى (ژان پییه ئامۆن)ء بووكه‌كه‌ى كه ناوى (ژاكلین بیسه)یه‌و له كۆتاییدا به كوشتنى باوك له‌لایه‌ن كورِه‌كه‌یه‌وه (ژان پییه) فیلمه‌كه كۆتایى پێدێت، ئه‌مه چیرۆكى فیلمێكه كه له فیلمى شه‌وى ئه‌مریكادا له‌لایه‌ن ترۆفۆو كادێرى فه‌ننى ئه‌م فیلمه‌وه وێنه‌ى ده‌گیرێت، ئه‌م فیلمه ریتمێكى توندى هه‌یه‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كى پێوه دیاره، به‌ڵام وه‌ها به وردبینییه‌وه كارى بۆ كراوه كه سیناریۆیه‌كى تایبه‌تء پوخته‌ى لێكه‌وتۆته‌وه.
شه‌وى ئه‌مریكایى به وێنه‌گرتنى دوایین دیمه‌نى فیلمى دووهه‌م كه (ژان پێۆ لێئۆ) دواى ئه‌وه‌ى كه په‌یوه‌ندى نێوان باوكىء ژنه‌كه‌ى بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و رِووبه‌رِووى باوكى ده‌بێته‌وه ده‌ست پێده‌كات، له‌م فیلمه‌دا ترۆفۆ وه‌ڵامى ده‌یانء سه‌دان پرسیار ده‌داته‌وه كه هه‌میشه بۆ بینه‌رانى سینه‌ما دێته پێش، له رِاستیدا ئه‌مجاره‌یان چیرۆك ده‌بێته به‌هانه‌یه‌ك بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره بێكۆتاییه‌كانى بینه‌رێكى شاره‌زای سینه‌ما كه ئه‌گه‌رچى رِواڵه‌تێكى نوێى هه‌یه، به‌ڵام ساڵانێك گه‌وره سینه‌ماكارى فه‌ره‌نسى ژان لۆك گۆدار، پیشانده‌رى ئه‌م جۆره له فیلمسازى بووه‌و شێوازه‌كه‌ى وه‌ها تایبه‌تى بووه كه به‌س سینه‌ماكارانێك وه‌ك ترۆفۆ یان فلێنىء بۆنۆئل ده‌توانن پآ بخه‌نه جآ پێى ئه‌وو له‌م بواره‌دا كار بكه‌ن. شه‌وى ئه‌مریكایى ئه‌وه‌مان بۆ نمایش ده‌كات كه‌چۆن فیلمێك له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌كاتء كۆتایى پێدێتء به‌رهه‌م دێتء چ رِووداو گه‌لێك له‌پشت كامێراوه له ئارادایه، له‌نێوان ده‌رهێنه‌رو ئه‌ندامانى یاریده‌ده‌رى، ئه‌كته‌ره‌كان، به‌رهه‌مهێنه‌رو وێنه‌گر چى رِوو ده‌دات، كامێرا چۆن كارده‌كات، ئه‌كته‌ره‌كان به چ شێوه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر چاوى كامێرادا حازر ده‌بنء كه‌سایه‌تى واقیعى خۆیان له‌بیر ده‌به‌نه‌وه‌و ده‌چنه ناخى كه‌سایه‌تى فیلمه‌كه، چلۆن فیلمێك مۆنتاژ ده‌كرێتء له‌سه‌ر مێزى (موویۆلا) چ رِووداوێك به‌سه‌ر فیلمه‌كه‌دا دێت، چۆن به وێنه‌گرتن له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌یه‌كى ده‌ستكرد وا به بینه‌ر ده‌قه‌بڵێنن كه ئه‌مه په‌نجه‌ره‌ى ژوورێكى خه‌وه‌و له قاتى دووه‌مى بینایه‌كدایه، دیكۆر تا چ رِاده‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م فیلمه كارتێكه‌رى ده‌بێت، ووشه‌ى (كات) تا چ رِاده‌یه‌ك ده‌توانێت له تۆماركردن یان دووباره‌كردنه‌وه‌ى دیمه‌نه‌كاندا ده‌خیل بێتء یان چۆن دیمه‌نێكى شه‌و له رِۆژدا وێنه‌ى ده‌گیرێت، كه ئێمه سروشتى بێته به‌رچاومانء ده‌یان پرسیارى دیكه كه ترۆفۆ له‌م فیلمه‌دا وه‌ڵامى ده‌داته‌وه، له‌رِاستیدا ئه‌م فیلمه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه به‌و پرسیارانه‌ى كه ترۆفۆ له سه‌رده‌مى لاوییدا له هۆڵه‌كانى سینه‌ما بۆى ده‌هاته پێشء وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه به‌و پرسیارانه‌ى كه هه‌ر بینه‌رێكى سینه‌ما بۆى دروست ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا هۆى دروستكردنى ئه‌م فیلمه نییه، به‌ڵكو ترۆفۆ كورته‌یه‌ك له ته‌واوى ئه‌زموونى دوانزه فیلمى پێشووى خۆى له‌م فیلمه‌دا كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌یخاته به‌ر دیده‌ى بینه‌ران، ترۆفۆ له‌كاتى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م فیلمه‌دا گه‌رچى بووه‌ته فیلمسازێكى به ناوبانگ، به‌ڵام هێشتاكه هه‌ر سه‌رده‌مى نووسین له گۆڤارى (كایه دۆ سینه‌ما)ى له‌یاد نه‌كردووه بۆیه له دیمه‌نێكى فیلمه‌كه‌دا ده‌بینین كه چه‌ند دانه كتێب كه هى سه‌رده‌مى نووسینى ئه‌م له‌م گۆڤاره‌دایه پیشان ده‌درێن، ترۆفۆ حه‌زو خواستى خۆى به‌رامبه‌ر به سینه‌ما چه‌ندین جار له‌زمان ئه‌كته‌ره‌كانه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌ركات له‌ژان پیێر لۆ ده‌پرسن له‌كوآ بوویت؟ یان ده‌چیت بۆ كوآ؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ده‌چم بۆ سینه‌ما یان له سینه‌ما دێمه‌وه‌ء رِۆڵى ده‌رهێنه‌ر ترۆفۆ له فیلمى دووهه‌مدا به پیشاندانى خولیاى شه‌وانه‌ى مێرد منداڵێك كه به گۆچانێكه‌وه شه‌وانه ده‌چێت بۆ دزینى پۆسته‌ره‌كانى فیلمى (شارۆمه‌ند كین) كورت ده‌كاته‌وه، ترۆفۆ جگه له پابه‌ندبوونى به بوارى بیۆگرافیكى به‌رهه‌مه‌كانى، به ته‌واویش پابه‌ند بووه به‌به‌كگراوه‌ندو كه‌شه جۆربه‌جۆره‌كانى فیلمه‌كانى، هیچ كام له فیلمه‌كانى كه‌شێكى نه‌گۆرِو وێكچوویان نییه، هه‌ربه‌م هۆیه ئه‌م جاره له (نیێس) وێنه‌ى فیلمه‌كه‌ى ده‌گرێت كه بێگومان زۆر شتێكى گرنگ نییه، چونكه فیلمه‌كانى ئه‌و به‌هۆى ئالڕء گۆرِى خێرایى سروشته‌وه، زۆر جار له كه‌شێكى داخراودا به‌رهه‌م دێن.
شه‌وى ئه‌مریكایى گه‌رمى به‌رهه‌مه‌كانى پێش خۆى وه‌ك "منداڵى درِنده"و "دووكچى ئینگلیزى" كه دوو فیلمى زۆر له ئاستێكى نزمى ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌دان داده‌پۆشێت، به‌ڵام بۆخۆى یه‌كێكه له باشترین فیلمه‌كانى ترۆفۆ. ترۆفۆ هه‌روه‌ك فلێنى كه لاوازى تایبه‌تى ده‌رهێنه‌رێكى كارامه‌ى له فیلمى هه‌شتء نیودا پیشاندا، بلیمه‌تى فیلمسازىء هونه‌رى خۆى له فیلمى شه‌وى ئه‌مریكاییدا پیشان دا‌و وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى فیلمسازى ء سینه‌مایى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى دایه‌وه.